AP ١٤٠٣ سەرماوەز ١٢ ١١:٤٣

عومەر ئۆجالان: گرووپە توندڕەوەکان چاویان لە دەستکەوتەکانی کوردە

عومەر ئۆجالان: گرووپە توندڕەوەکان چاویان لە دەستکەوتەکانی کوردە

عومەر ئۆجالان، نوێنەری دەم پارتی بە ئاماژە بە چڕبوونەوەی پێکدادانەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناڤین، داوای یەکگرتوویی زیاتری کوردەکانی کرد و جەختی کرد کە دوژمنان بە هزری داعشەوە هەوڵی دەستبەسەردا گرتنی دەستکەوتەکانی کورد دەدەن.

بە ڕاپۆررتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، پارتی دیمۆکراسی و یەکسانی گەلان، کۆنگرەی نائاسایی خۆۆ لە شاری هیلوان بە دروشمی دیمۆکراسی نەک بەڕێوەبەرایەتی هەڵبژاردنی بە بەشداری دایکانی ئاشتی، چالاکانی بزووتنەوەی ژنان و ... بەڕێوە برد.

لە ئەو کۆنگرەیەدا، محەمەد قارایلان، شارەوانی لە کار دوورخراوی شاری خلفتی، سورخان پایداش هاوشارەوانی هیلوان، سەما عایشە ئۆغڵوو هاوسەرۆکی دەم پارتی و هەروەها عومەر ئۆجالان لێدوانیاندا.

ئۆجالان وتی: سیاسەتی ڕۆژهەڵاتی ناڤین لەسەر خوێنڕشتن دانراوە.

عومەر بە ئاماژە بە دیداری خۆی لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجالان وتی: ناوبراو جەختی کرد کە ئەبێ پەیامی یەکگرتوویی و بەرەنگار بوونەوە بە خەڵک ڕابگەیێنین. ئێمە ئەبێ بەرانبەر بەلاڕێ بردنی ڕاستییەکان لە مێدیاکانی تورکیا وشیار بین و بە زانیاری سیاسییەوە بەرگری لە مافی هەموو گەلان لەوانە کورد، تورک، عەرەب و ئاشووری و ئەرمەنی بکەین.

ئەو شەڕە ئەبێ پەرە بستێنێت و ڕۆڵی مێژوویی ئورفا لە گۆڕانکاریەکانی ڕۆژهەڵاتی ناڤین و ڕۆژاوا بەرچاو بکرێتەوە.

ناوبراو درێژەی دا: لە ئەم دۆخەدا بە فەرمی ناسینی کوردەکان زەروورییە. دەبینن کە بە هزری داعشیەوە چاویان لە دەستکەوتەکانی کوردە. ئەبێ یەکگرتوو بین. کوردەکان نمانەی ئاشتی و دیمۆکراسین و مێدیاکانی تورکیا ئەوە بەلاڕێدا دەبەن.

News ID 52946

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha